به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، ڕۆنین به‌رگمه‌ن، مێدیاکاری ئیسڕائیلی له کتێبێکی خۆی له ژێر ناوی "شه‌ڕ له سێبه‌ر، ئیسڕائیل و ئۆراسیۆنی تیرۆری نه‌هێنی موساد" ئاماژه‌ی داوه که ڕێکخراوی سیخۆڕی زایۆنییه‌کان ناسراو به موساد تاکوو ئێسته هه‌زاران که‌سی بێ تاوانی تیرۆر کردووه.
ئه‌و له دریژه‌دا جه‌ختی کرد: ئێمه به لانی که‌م باسی ۳ هه‌زار که‌س ده‌که‌ین که له نێوانی ئه‌واندا که‌سانێک هه‌ن که هیچ تاوانێکیان نه‌بووه و ته‌نیا به هۆی بوون له‌و شوێنه‌دا کوژراون.
به‌رگمه‌ن زیادی کرد: له میانه‌ی ئینتفازی دووهه‌م ته‌نیا موساد چه‌ندین که‌سی تیرۆر کردووه که فه‌رمانی تیرۆره‌کان بۆ ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بووه. میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی موساد و ئیهۆد باراک و ئۆلمرت و نتانیاهۆ به‌م ڕاستییانه ئاشکرا بووه.
Your Comment